هێزه‌كانی عیراق پلانێكی داعش بۆ هێرشكردنه سه‌ر زیاره‌تكاران له سامه‌ڕا پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یان چه‌كداری داعش‌یش ده‌كوژن.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع.ابنا: شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی عێراق پلانێكی چه‌كدارانی داعشیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر زیاره‌تكارانی مه‌زارگه‌ی هه‌ردوو ئیمامی عه‌لی هادی عه‌سكه‌ری ع و حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ری ع له قه‌زای سامه‌ڕای پارێزگای سه‌لاحه‌دین پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، چه‌كدارانی داعش به‌نیازبوون له ڕێگه‌ی 12 خۆكوژ و 4 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوه‌وه، هێرش بكه‌نه سه‌ر زیاره‌تكارانی مه‌زارگه‌كه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی ئاشكراشیكردوه، فڕۆكه‌كانی عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسۆنه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان بۆردومانی مۆڵگه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌یان كردوه و به هۆی ئه‌و بۆردومانه‌شه‌وه 40 چه‌كداری داعش كوژراون كه له ناویاندا سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و گروپه هه‌یه به‌ناوی ئه‌بو دوجانه.